"تروسکه‌ی زانیاری"
له سه ر مێژوو ، زوان و ئه‌ده‌بی کوردی ئیلام
(وتووێژ له ته‌ک زاهر سارایی)
کامران رﮦحیمی
پێشه‌کی:
تا ئێستا له بارﮦی ئیلام و کوردی فه‌یلیدا، هه‌رکه‌سێک به گومان و روانگه‌ی خۆی باس کردووه ، به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا به شێوﮦی راستکانی وزانستی ، توێژینه‌وه و په‌یجۆری له بارﮦی ئه‌م هۆزه نه کراوه. به‌م هۆیه‌وه وتووێژێک له ته‌ک یه‌کێک له نووسه‌ران وشاعیرانی ناوچه‌ی ئیلام ئاماده کراوه ، تا راستیه‌کان له سه‌ر زاراوه و داب و نه‌ریت و مێژووی کوردی فه‌یلی روون ببێته وه .
«زاهر سارایی » له ساڵ 1343 هه‌تاوی له شاری ئیلام له دایک بووه و دیپلۆمیش هه‌ر له وێ وﮦرگرتووﮦ، جا لیسانس و فه‌وقی لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی له زانستگاکانی عه‌للامه ته‌باته‌بایی تاران وچهمرانی ئه‌هواز ته‌واو کردووه ؛ ئیسته‌ش دوای 25 ساڵ ده‌رس وتن له دواناوه‌ندی و زانستگاکانی ئیلام خانه‌نشین بووه. سارایی دﮦسهڵاتی له هۆنینه‌وﮦی هۆنراوه به دوو زوانی کوردی و فارسی هه‌یه . هه‌ر ئه‌وﮦنده که له گه‌ل شیعر وئه‌ده‌بی فارسی ئاگاداریی هه‌یه؛ پتر له‌وه له سه‌ر زوانی دایکی خۆی سه‌رنجی داوه و کۆڵێوﮦ. له بارﮦی شیعریشه‌وه ته‌نیا ئه‌م رسته به‌سه که وﮦک کانی به‌هاران جۆش ده‌خوات و تینویه‌تی گوڵ و بوڵبۆڵێ باخچه‌ی ئه‌دﮦبی کوردﮦواری دﮦشکێنێت .
له بارﮦی مێژووی پارێزگای ئیلام له کتێبێکم به ناوی " شاعیری دونده‌کانی ته‌م گرتوو – (شاعر قله های مه آلود)ساقکردنهوه ،وه‌رگێڕان و راڤه‌ی شیعره‌کانی غولامره‌زا خانی ئه‌رکه‌وازی ، چاپی یه‌که‌م ،گویه ، تاران) به تێر‌و ته‌سه‌ل باسم کردووه . لێرﮦدا به کورتی بۆتان دووپاتی دﮦکه‌مه‌وه .
ئیلام به شێ له ناوچه‌ی زاگرووسه که له مێژﮦ ناوﮦندی ژیان و جێگه‌ی شارستانیه‌تی هۆزﮦکانی جۆراجۆر بووه ، وﮦکو : کاسیه کان و گوتیه کان و ... سه‌ردﮦمێک به‌شێک له «عیلام»ی مێژین بووه ؛ به تایبه ت زﮦمانێ که عیلامیه‌کان دﮦستهڵاتدار بوون . هه‌روﮦها ئاسه‌واری کاریگه‌ری حکومه‌ته کانی تر، وﮦکو : " ئاشووری " له‌وێ ده‌بینرێ ، که بۆ نموونه دﮦتوانین به به‌رده نووسه‌کانی پاشای ئاشوور له ناوچه‌ی " گوڵ گوڵ "ی ئه‌رکوازی مه‌ڵکشاهی ئاماژه پێ بکه‌ین ، که له‌وێ باسی داگیرکراوﮦکان و چۆنیه‌تی شانازیه‌کانی خۆی کردووه .
دوای رووخاندنی عیلامی باستان ، به دﮦستی ئاشووریه‌کان و دﮦسه‌ڵات گرتنی هۆزﮦکانی ئاریایی ، وﮦکو ماد و هه‌خامه‌نشی، پارێزگای ئیلام به‌شێک له‌و حکومه‌تانه بووه ؛ به تایبه‌ت له دﮦو‌رﮦی ساسانیان زۆر گرنگ بووه ؛ چون پارێزگای ئیلام زۆر نزیکی پایته‌ختی ساسانی و رێگای هات و چۆی شارﮦکانی گرنگی ئه‌و سه‌ردﮦمه بووه .
هه‌روﮦها دۆڵ و دﮦشتی پڕبار ، رووباری پڕئاو ، که‌ش و هه‌وای خۆشی هه‌بووه . له ئیلام‌دا دو پارێزگا ، به ناوه‌کانی " ماسهبهزان " و " مهرﮦجان قه‌زﮦق " هه‌بووه ، که مه‌رکه‌زی ماسهبهزان ، شاری "سیروان " له گوندی " سه راب که‌ڵان " له شارستانی شێروان - چه‌رداوڵ و شاری " ئهریوجان " له ناوچه‌ی زﮦڕنه‌ی ئه‌یوان دامه‌زرا بووه . ناوﮦندی مهرﮦجانقهزﮦق ، " سه‌یمه‌ره " له نزیکی دﮦڕه شه‌هر بووه ، پاشان پارێزگای ئیلام دوای هێرشی ئیسلامیه کان له ساڵی 16 کۆچی ، به‌شێک له ئهیاله تی " جه‌به‌ل " یان کوێستان ژمێردراوه . گرنگترین رووداوی ئه‌م سه‌ردﮦمه ، پێشهاتێکه بۆ مه‌هدی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی که له ماسهبهزان رووی دا . خوله‌فای عه‌باسی له وﮦرزی گه‌رمی ساڵ بۆ نێچیر و سه‌یران دﮦهاتنه ماسهبهزان . رۆژێک مه‌هدی خه‌ریکی راوکردن بووه که به ئه‌سپه‌که‌ی سه‌ری له که‌ڵاوﮦیه‌ک دﮦدات و له ناکاو له به‌ر رووخانی دیواری که‌لاوه ، ده‌مرێت ، زۆربه‌ی مێژوونووسان ، وﮦکو: مێژووی : ئیبنی ئه‌سیر ، ته‌به‌ری ، بهلازﮦری ، و موعجه مولبولدان و ... به‌م رووداوه ئاماژه یان کردووه .
گلکوێ مه‌هدی تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی له ناوه‌ڕاستی شاری ئیلام بوو، که بهداخهوﮦ ئێسته له ناو چووه .
له سه دﮦی چوارﮦم ، کاتێک دﮦسهڵاتی به‌غدا و خوله‌فا به ده‌ستی " ئالی بوویه " کز دﮦبێت ، ئه‌م شوێنه که ئێستا «ئیلام»ی پێی ئێژن ، گرنگایه‌تی خۆی له دﮦست دﮦدات و شارﮦکانی له خه‌ڵک چۆڵ دﮦبێت . پاشان له مه‌و دوا که‌متر باسی ئیلام دﮦکرێ ، ته‌نیا ئه‌وﮦنده دﮦزانین که ما‌وﮦیه‌ک له ژێر چاودێری بنه‌ماڵه ی کوردی " حه‌سه‌نویه " و بنه ماڵه‌ی کوردی "به‌نی عه‌یار " دا بووه ، تا ساڵی 1307 هه تاوی که ئاغاکانی لوڕستان دﮦسه‌ڵاتیان به سه ر ئیلام داسه‌پاندووه .
خاڵێک که شیاوی وتنه ئه‌مه‌یه که بڕێک له لێکۆڵێنه‌ران و هۆگرانی مێژوو به بۆنه‌ی ناوی ئیلام ، که له سه‌ردﮦمی حکوومه‌تی رﮦزاشا دا بۆ ئه‌م سه‌رزﮦویه دیاری کرا ، عیلامی باستانیان دا‌وﮦته به‌ر سه‌رنج و لێکۆڵینه‌وه.دیاره ئه‌م کاره به هه‌ڵه رۆیشتن و خۆماندوو کردنه . له کاتێدا هه روﮦها که وتمان بۆ یه‌که‌م جار فه‌رهه‌نگستانی ئێران ئه‌م ناوه‌ی ( ئیلام ) بۆ ئه‌م ناوچه‌یه داناوه . ته‌نانه‌ت گه‌وره پیاوێک وﮦکو «به‌هار» ره‌خنه ی له‌م ناوه گرتووه و پێشنیاری داوه که ناوی ئه‌م ناوچه‌یه له سه‌ر یه کێک له ناوه مێژینه کانی خۆی ، واتا " سیروان " ناوگیر بکرێ . به‌ڵام هه‌روﮦها که دﮦبینین ئه‌م ناوچه‌یه له ناوی جوانی " سیروان " بێبه ش بووه.
هه‌ر به‌وجۆره که له وڵامی پرسیاری پێشین ئاماژه‌م کرد ، ئیلام نزیک به حه‌وت سه‌ده له ژێر دﮦستی حکومه‌تی والیان و ئه‌تابه‌کانی لوڕ ، که به ناوبانگ به فه‌یلی بوون به‌ڕیوه چووه و ناوچه‌کانی ژێر دﮦستهڵاتیان هه‌ر به فه‌یلی ناسراوه ، ورده ورده ناوی کورده‌کانی ناوچه‌ی ژێر دﮦستیان به «فه‌یلی» دﮦرچووه . ئه‌مه له روانگای ئه‌ده‌بیاته‌وه پێی ئێژن مه‌جازی «خاص و عام». ئه‌م ناوه زۆرتر کوردﮦکانی خه‌ڵکی«پشتکۆ» که دانیشتووی وڵاتی عێراق بوون،بۆ خۆیان ههڵیانبژاردووﮦ وخویان به کوردی فه‌یلی ناساندووه .
ئه مڕۆ ئه‌م وشه مانای به‌رفراوانتری په ی‌دا کردووه و به گشتی به کوردهشیعهکانی خوارووی عێراق و ئێران دﮦبێژن . جا کوردی فه‌یلی عێراق به هۆی هاوبه‌شی له قۆناخه‌کانی سیاسی و سه‌ربازی ئه و وڵاته دا ، ناسراوترن .
شیاوی سرنجه ، ئه‌م ناوه فه‌یلیه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رلێ شێواوی بڕێک نووسه رو توێژﮦر که خه‌یاڵیان کردووه فه‌یلی لوڕه(؟!). دیاره که به هه‌ڵه دﮦچن . چونکو والیانی لوڕستان له ساڵی 1216ی کۆچی ، به هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌روﮦها داخوازی حکومه‌تی قاجار ، ناوﮦندی حکومه‌تی خۆیان له خوڕﮦم ئاوا هێنا پارێزگای ئیلام که پێشتر "پشتکۆ"ی پێدﮦوترا . پاشان بنکه‌ی خۆیان له شاری ئیلامی ئه‌مڕۆ ، ناسراو به " دێوالا" دامه‌زراند . ئه‌م والیانه له گه‌ڵ خۆیان بڕێک خزمه‌تکار و کارداریان هێناوه که زاراوه و داب ونه‌ریتیان له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئیلام جیاواز بوو، چونکو ئه‌وان به زاراوﮦی لوڕی قسه‌یان دﮦکرد و خه‌ڵکی ئیلام به کوردی . به‌ڵام پاشان هه‌ر نووسه‌ریان جیهانگهڕیک که هاتۆته ئێره ، زاراوﮦی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی ئیلامیان به لوڕی تۆمار کردووه !ته‌نانه‌ت سه‌ریان سووڕ ماوه که لوڕی زۆر به کوردی نزیکه . یه‌کێک له‌و که‌سانه که هاتۆته ئیلام "محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ" بوو که زاراوه‌ی خه‌ڵکی پشتکۆی واتا ئیلام، به زاراوه‌ی کوردی سلێمانی نزیکتر زانیوه تا کوردی سلێمانی به کرمانجی باکوور.
ئه‌مانه هه‌ڵه‌یان له‌وﮦ دا بووه که له ناوچه‌ی کوردنشین دا ، له شوێنی لوڕ گه‌ڕاون ! ئه‌مین زه‌کی به‌گ چه‌ندین وشه‌ی به گومانی خوی وه‌کوو لوڕی له کتێبی کورد و کوردستان هێناوه که له زوانی کوردﮦکانی پشتکۆ کۆی کردۆته‌وه . ئه‌م هه‌ڵه‌یه به هۆی ئه‌وه بووه که نووسه‌ر به جیاوازی زاراوﮦی حاکمانی لوڕ له‌گه‌ڵ زاراوﮦی خه ڵکی کورد بیری نه‌کردۆته وه .
ئه‌م هه‌ڵه‌ی مێژووییه هه‌ر دووپات بووﮦ و نووسه‌رانیتر وﮦکوو سه‌رچاوﮦ که‌ڵکیان لێ وﮦرگرتووه ، بۆیه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی نووسه‌رانی کورد ، زاراوﮦی فه‌یلی و کهڵهڕی له رێزی لوڕی به ختیاری ، مه مه سه نی و خوڕﮦم ئاوا دادﮦنێن !
به هه‌ر حاڵ ئه‌و کوردانه‌ی که به فه‌یلی ناسراون ، ئێستا به هه‌موو کوردهشیعهکانی عێراق و ته‌نانه‌ت ئێرانیش دﮦوترێ، که جه‌ماوه‌رێکی زۆرن ، تا رادﮦیه‌ک که له چه‌ندین پارێزگا دانیشتوون و به شوێنی پێناسه وشوناسی تایبه‌ت بۆ خۆیانن . له راستیدا من دڵنیام به بزووتنه‌وﮦ وجمشتی کوردﮦ فه‌یلیه‌کان له مه‌یدانی جۆراوجۆری فه‌رهه‌نگی ، له سه‌ر مه‌سه‌له وکێشه‌ی کورد له داهاتوو گۆڕانکاری جیدی دﮦست پێده‌کات .
له راستیدا کوردﮦکان هه‌موو به یه‌ک شێوه قسه ناکه‌ن ، جیاوازی بڕێک له زاراوه کوردیه‌کان، ئه‌وﮦنده زۆره که به سه‌ختی له زوانی یه‌ک تێدﮦگه‌ن ، یان ئه‌سڵه‌ن له یه‌ک حاڵی نابن، به‌ڵام ریشه‌ی هه‌موو زاراوﮦکان یه‌که ، هه‌ڵبه‌ت جۆراوجۆر زوانی کوردی نیشانه‌ی دﮦسه‌ڵات و توانای زوانی کوردییه ، به‌ڵام له روانگه‌ی تره‌وه ، کوردﮦکانی له یه‌کتری دوور کردووه .
من وا بیردﮦکه‌مه‌وه که له نێوان لقه جۆراوجۆرﮦکانی زوانی کوردی ، دوو لقی کرمانجی و سۆرانی زۆرتر که‌وتوونه‌ته به‌ر لێکۆڵینه‌وه ، به‌ڵام به داخه‌وه کوردی خواروو که بریتیه له کهڵهڕی،فه‌یلی،گه‌ڕووسی و له‌کی ، بایه‌خی که‌متری پێ دراوه . ئه‌م کوردانه له پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و به‌شێک گه‌وره له لوڕستان (به ناوی له‌کستان) و ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان (وه‌کو: قوروه و بیجار) ، له کوردستانی ئه‌و دیویش وه‌کو : خانه‌قین و مه‌نده‌لی ، به‌دره و جه‌سان به‌شێک له گه‌ڕه‌کانی به‌غدا دانیشتوون . ئه‌م کوردانه چه‌ند ملیون دﮦبن ، به‌ڵام که‌متر بۆ شوناسی خۆیان تێکۆشاون ، هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه بووه که رۆشنبیران و شاعیران کوردی خواروو بۆ زوانی خۆیان که‌متر هه‌نگاوی پێویستان هه‌ڵگرتووه . زۆرتر ته‌مه‌نیان له خزمه‌ت به ئه‌م و ئه‌و رابواردووه.
هه‌ر ئه‌و جۆره که دوکتۆر غولامحوسێن که‌ریمی، مامۆستای زوان ناسی باسی کردووه (بنواڕه ئاوێنه ی ژمارﮦی 45 و 48 ، لاپه ڕه ی 148 ، وتاری "دسته بندی گویش های زبان کردی") تا ئێسته کوردی خواروو نه‌که‌وتۆته به‌ر لێکۆڵینه‌وﮦی راسته‌قینه‌ی و زانستی . هه موو بیروڕایان له سه‌ر شک و گومان و دﮦمارگری یه . ره‌نگه ئه‌نقه‌ستیش له کار بووبێت ، چونکو نووسه‌ره کوردﮦکان ، به تایبه‌ت کورده‌کانی ناوﮦڕاست ، هه‌موو زاراوه کوردییه‌کان بێجگه‌له زاراوﮦی خۆیان ، به لوڕی له قه‌ڵه‌مداوه! هه‌ڵبه‌ت نووسه‌رانی کوردستان له به‌ر نه‌بوونی ئاگاداری و زانستی پێویست له سه‌ر ئه‌و زاراوانه واتا کوردی خواروو وادهنووسن ، به‌ڵام نووسه‌رانی لوڕستانی به ئه‌نقه‌ست مێژووی ئیلامیان پڕ له هه‌ڵه‌کاری کرووه . ئه‌مه‌شیان کردۆته‌وه بیانوو که سه‌ردﮦمێک له مێژوو ، ئیلام به‌شێک له جوغرافیای سیاسی لوڕستان بووه ، جا به‌م شێوه فه‌رهه‌نگ ، زوان ،شیعر ، ئاسه‌واری باستانی ،فولکلور و جل و به‌رگی ئیلامیان به ناوی خۆیان داگیر کردووه .
بۆنموونه هه‌ر ئه‌و ئاسه‌واره کۆن و مێژانه که ئه‌مڕۆ له موزﮦکانی جیهان به ناوی لوڕستان تۆمار کراوه ، زۆربه‌یان له ئیلام دﮦست که‌وتووه .
باسم کرد ، زوانی کوردی زۆر به دﮦسه‌ڵات و به‌رفراوانه و هه‌موو کوردﮦکان به یه‌ک شێوه قسه ناکه‌ن؛که ئه‌مه‌یش زۆر سروشتیه له هه‌موو زمانه زیندووه‌کانی دنیادا ئه‌م دیارده ده‌بینرێ،هه‌ر بۆیه ناتوانین و نابێ لوڕ به کورد نه‌زانین ، به لای منه‌وه تا کاتێک هۆزێک خۆی به به‌شێک له نه‌ته‌وﮦی کورد بزانێت و زانستی زوان ناسی و کۆمه‌ڵ ناسی داکۆکی له سه‌ری بکات ،ناتوانین رﮦدی بکه‌ینه‌وه .
له مێژوو لوڕ به‌شێک له کورد بووه ، هه‌ر به‌و جۆرﮦ که کتێبی«شهرﮦفنامهی به‌دلیسی» باسی کردووه و«حه‌مدوڵڵا مسته وفی» سنووری کوردستانی دیار کردووه . تازه خۆشم هه‌رچی سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگ و زوانی لوڕی پهیجۆریم کردووه ، بڕوام وایه که لوڕﮦکان کوردن .
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ به‌م خاڵه گرنگه ئاماژه بکه‌م که بڕێک له خه‌ڵکی لوڕستان – مه‌به‌ستم لوڕه نه«له‌ک» خۆیان به کورد نازانن ، به تایبه‌ت له‌م دواییدا هه‌ندێک له نووسه‌رانی لوڕستانی، شوناسی جیا له کورد بۆ خۆیان دورست کردووه. به‌ڵام به داخه‌وه ئاسه‌واری ئه‌ده‌بی و مێژوویی کوردی – به تایبه‌ت کوردی خواروو – به ناوی خۆیان تومار ده‌که‌ن . ئایا پێویست نیه ئه‌م مه‌سه‌له چاره سه‌ر بکرێ ؟ من پێشنیارم ئه‌مه‌یه که کورد بوون یا نه‌بوونی لوڕکان،ده‌بێ دوور له هه‌موو شتێک ، ته‌نیا له روانگای زانستی زوان ناسی ، دایکومێنتی مێژوویی، لێکۆڵینه‌وﮦی له سه‌ر بکرێت . تا له‌م چه‌واشه‌یه دﮦربچین .
له سه‌دﮦکانی پێشوو ، زوانی ئه‌دﮦبی له سه‌ر بناغه‌ی زاراوﮦی هه‌ورامی به دی هات که وﮦکوو زاراوﮦی یه‌کگرتووی ئه دﮦبی کورد به کار چووه ، دیاره خه‌ڵکی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک به زاراوﮦی خۆ قسه‌یان دﮦکرد و ته‌نیا به زاراوﮦی گۆرانی (هه‌ورامی ) شیعریان دﮦگوت . که وایه دروستتر ئه‌وﮦیه بێژین گـﯙرانی زوانی شیعری کوردی بووه . ئه‌م دﮦستکهوته سه‌رکه‌وتووه بووﮦته هۆی ئه‌وه که له ناوچه جۆراوجۆرﮦکانی کوردﮦوارییدا ،کوردی فه‌یلی ، که له‌ڕ ، جاف ،ئه‌رده‌ڵانی و له ک ولور هاودڵ و هاو دﮦنگ بن .
شاعیرﮦکان له هۆنینه‌وﮦی شیعر ، له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی زاراوﮦی خۆیان دﮦستیان هه‌ڵنه‌گرتووه ، به‌ڵکو له رێزمانی زاراوﮦی گۆرانی وﮦکو : سه‌رفی ئه فعال و هه‌ندێک وشه، په‌یرﮦوییان کردووه . جا شاعیر ئیختیاری هه‌بووﮦ وشه‌گه‌لی زاراوﮦی خۆی به کار بێنێت. له به‌ر ئه‌مه ئێستا دﮦبینین هه‌ورامی زۆر دﮦوڵه مه نده .
وا دیارﮦ شاعیرانی ئه‌و سه‌ردﮦمه له گه‌ل یه‌ک هام و شویان هه‌بووه . له لێکدانه‌وﮦی هۆنراوﮦکانی مهلاپهریشانی دینه‌وﮦری ، خانای قوبادی ، شه‌فیعی کولیائی ، غولامرﮦزای ئه‌رکه‌وازی و مهنوچیهرخانیکولیوﮦند،ئه‌مه بۆمان دﮦردﮦکه وێت که رﮦنگه ئه‌م شاعیرانه له ئه نجومهکاندا به‌شداریان کردووه و شیعریان وتووه .
له ساڵه‌کانی دواییدا ، سۆرانی به هۆی دوخی سیاسی ، وردﮦ ورده جێی گۆرانی گرته‌وه. سۆرانی له ناوچه‌یتر بوو به زاراوﮦی رﮦسمی بۆ به‌شێک له کوردﮦکانی ناوﮦڕاست ، به‌م جیاوازیه که زاراوﮦی گۆرانی ئه‌ڵقه‌ی پێ‌وﮦندی نێوان کوردﮦکانی ناوﮦڕاست و خواروو و خودی هه‌ورامی بوو ، له کاتێکا سۆرانی نه یتوانی ئه‌م شوێنه به‌رینه بپارێزێ!
به‌ر له‌وه که پرسیارﮦکه‌ت وڵام بده‌مه‌وه ، پێویسته بێژم ئێستا کوردی سۆرانی به هۆی پشتیوانی مه‌زنی ئه‌ده‌بی و سیاسی ،زور به توانایه، به‌ڵام بۆچی له ناوچه‌کانی کوردی خواروو په‌ڕه‌ی نه‌ستاندووه ، له به‌ر چه‌ند هۆیه که ئێسته ئاماژه‌یان پێ دﮦکه م :
1- له وشه گه‌لی ئه‌دﮦبی و جوانی کوردی خواروو ئیستفادﮦیان نه‌کردووه. نووسه‌ران و زمانه‌وانانی سۆرانی پێویسته بزانن ،کوردی خواروو به‌رینه و خاوه‌نی زاراوه و فه‌رهه‌نگی جۆراوجۆره ، جا ئه‌گه‌ر نووسه‌رانی ناوﮦراست له زوانی نووسیندا به کوردی خواروو بایه‌خ نهدﮦن ، ئیمه ناتوانین سۆرانی وه‌کوو زوانی یه‌کگرتوو و رﮦسمی بناسین ، به‌ڵکو له لای ئێمه سۆرانی ته‌نیا زوانی ناوچه‌ییه .
2- نه بوونی په‌یوﮦندی هات و چۆی فه‌رهه‌نگی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی.
3- فره وشه‌سازی هه‌ندێک که‌س، که لایان وایه زوانی کوردی دﮦوڵهمهند دﮦکه‌ن ، له کاتێکدا ئه‌وه‌نده پێویست نیه وبه تایبه‌ت که زوربه‌ی خه‌ڵک له مانای وشه‌کانی داتاشراو تێناگه ن.
4- ئیستفادﮦی زۆر له وشه‌گه‌لی نوێ ئه‌و دیو ولاسایی نازانستیانه له زاراوﮦی کرمانجی، بووته هۆی ئه‌وه که نه ته‌نیا کوردﮦکانی خواروو ، به‌ڵکو کوردﮦکانی ناوﮦڕاستیش به باشی له زمانی نووسین تێناگه‌ن. له کاتێکدا خه‌ڵکی ئاسایی ناوﮦڕاست و خواروو به تۆزێک وردﮦبوونه‌وه له زوانی یه‌ک حاڵی دﮦبن.هه‌رچه‌ند موشکلی سه‌ره‌کی ئێمه نه‌بوونی دﮦزگاکانی راگه‌یاندن و جێگه‌ی فێربوونی زوانی کوردی به شێوﮦی گشتیه .
هه‌ر به‌و جۆره که باسم کرد ، ئێمه زوانی یه‌کگرتوومان نیه ، به‌ڵکو دﮦرفهتی زۆرتر بۆ بزووتنه‌وﮦی زاراوﮦی سۆرانی پێشهاتووه.هه‌ڵبه‌ت نابێ کرمانجی رﮦقیبی مه‌زنی سۆرانی له بیر بکه‌ین ، ئێسته کرمانجی شان به شانی سۆرانی ته‌نانه‌ت زیاتر چاڵاکی هه‌یه . تازه جه‌ماوﮦری کورده‌کانی کرمانجی له هه‌موو لقه کانی تری زوانی کوردی زۆرتره .
تازه ئه‌گه‌رئێمه قه‌بووڵ بکه‌ین ، سۆرانی دﮦبێ ئه‌رکی زوانی یه‌کگرتوو به ئه‌ستۆ بگرێت ، ده‌بێ هه‌ر ئه‌وه‌نده خۆی به کرمانجی نزیک دﮦکات و له وشه‌کانیان که‌ڵک وﮦرده‌گرێت ، دﮦبێ له وشه‌کانی رێک وپێک و یاسا ورێسای رێزمانی ساده‌ی کوردی خواروو که له گه‌ڵ سروشتی زاراوﮦی سۆرانی سازگاره، ئیستفاده بکه‌ن. نووسه‌ران و زمانه‌وانانی سۆرانیش دﮦبێ خۆویستی له خۆیان دوور بخه‌نه‌وه ، چۆن کورد بوون ، میرات و که‌له‌پووری هه‌موومانه ، دڵنیا بین هیچ زاراوﮦیه‌ک چاوه‌ڕێ نابێت زاراوهیتر خۆی به سه‌ری دابسه‌پێنێ .
کورده‌کانی خواروویش جه‌ماوﮦرێکی زۆرن که له خه‌وتن و دوورﮦپه‌رێزی ماندوون و پێشبینی دﮦکه‌م و هیوادارم ئه‌م لقه له داهاتوو به سه‌ربه‌رزیه‌وه چاڵاکی ئه‌دﮦبی و هونه‌ری خۆی وﮦک جاران پێشان بدات .
ئه‌رکه‌وازی له گه‌وره کانی شیعری کوردیه که به‌رهه‌می گرنگی به شێوه‌ی گۆرانی هۆنیوه‌ته‌وه . له به‌ر ئه‌وﮦ هۆگرانی زۆری هه‌بووه و هه‌یه ، گه‌وره پیاوانی زۆر ئه‌شعاری ئهرکهوازیان کۆکردۆته وه . راڤه‌ی بچوکیشی له سه‌ر کراوه که له‌مانه دﮦتوانین به به‌ڕێزان« محه‌مه‌د عه‌لی سولتانی»، «ئیسماعیلی ته‌ته‌ری » و « ئه‌سفه‌ندیاری غه‌زﮦنفهری » ئاماژه پێ بکه ین . لێرﮦدا ناخوازم کاری ئه‌وان به‌راورد بکه‌م ، به‌ڵام کاری مامۆستا « محه مه د علی سولتانی» شیاوی رێز و ئیحترامه .
من چه‌ندین ساڵ خه‌ریکی شیکاری رخنه‌یی ئه شعاری ئه رکوازی بووم ، به و ئامانجه تا ههنگاوێکی باش له شیکردنهوﮦ و نرخاندی ئه‌شعاری ئه‌رکه‌وازی هه‌ڵبگیرێت ، به م بۆنه‌وه پتر له چوارده نوسخه‌ی خه تی و چاپی بێ هیچ لایه‌نگری هۆزی و تایفه‌یی و به بێبهکارتێکردنی هه‌ستی و زﮦوقی موقابلهم کرد . جا تێکۆشام ئهشعارێک تۆمار بکه‌م که نزیکتر به شیعری راسته‌قینه‌ی شاعیرﮦوه بێت. سه‌رﮦڕای موناجاتنامهکهی ، ئه‌شعاری شه‌فاهی و ده‌می شاعیریش که له سه‌ر زاری خه‌ڵکه‌وه بوو ، دوای دیاری کردنی بایه‌خ و رهژدهی(ئیعتباری) تۆمارم کرد . من وﮦکو راڤه‌که‌رێک ناتوانم رخنه له کاری خۆم بگرم ، به‌ڵام ئه‌رکی خوێنه‌رانه ونووسهرانه که کاره‌ی من له گه‌ل دیتران به‌راوه‌رد بکه‌ن، له چاپی یه‌که‌می هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی تایپی وماناکردن پێشهات،که به‌خته‌وه‌رانه له پێداچوونه‌وه و ویراشتهی دووه‌مدا به ناوی«دیوانی غوڵامڕه‌زا ئه‌رکه‌وازی»هه‌مووی خاس وچاک بووته‌وه.
هۆی ئه‌و کاره له چه‌ند به‌شدایه که ئاماژﮦیان پێ ده‌که‌م . ئه‌رکه‌وازی له شێوه و وشه‌ی گۆرانی ئاوێته له گه‌ڵ زاراوﮦی فه‌یلی که‌ڵکی وﮦرگرتووه که ئه‌مڕۆ له لای ئێمه باو نیه و که‌متر برﮦوی هه‌یه . مانای ناوﮦرۆکی ئه‌شعاری ئه‌رکه‌وازی دژواری دیکه‌یه ، که ئه‌وﮦیش به هۆی به کار هێنانی " تهلمیحات " و ئیشارات "ی جۆراوجۆره . ئه گه‌ر که‌سێک حه‌ماسه ئایینیه‌کان وﮦکو : خاوﮦران نامه‌ی نه‌خوێندبێته‌وه ، ناتوانێ له مانای زۆربه‌ی ئه‌شعاری موناجاتنامه تێبگات . به هه‌ر حاڵ تێکوشاوم له سه‌رچاوه و کتێب خانه به ناوبانگه‌کانی ئێران که‌ڵکوﮦربگرم . تا دژواری و کۆسپی زوانی و مانایی ئه‌شعاری شاعیر چارﮦسه‌ر بێت . وێڕای ئه‌وﮦ که له زانیاری و ئاگاداری پیاوانی به ساڵچوو که ئه‌شعاری شاعیریان له به‌ربوو، که ڵکم وﮦرگرتووه .
دیاره که مه به ستی ئێوه موناجاتنامه‌ی شاعیره ، نه هه‌مووی ئه شعاری ئه‌و . له وڵام دا دﮦبێ بێژم ئێوه کام موناجاتنامه‌ی کوردی ده‌ناسن که به‌م جۆره نه‌بێت ؟ باسی موناجاتنامه راز و نیاز ، گله یی و گازنده و دﮦست به داوێنی خوا و گه‌وره پیاوانی ئایینه . شاعیر ناچاره ، ئایاتی قورئانی پیرۆز، فه‌رموودﮦ و رووداوه مێژوویی و ئاینیه‌کان به شێوه‌ی راسته و خۆ بگێڕێته‌وه .
له ئاسه‌واری ئه‌ده‌بی فارسیش دا ، هه‌روایه ، ئه گه ر شانامه ی فیردﮦوسی و بوستانی سه‌عدی ، له گه ڵ یه کدا به راورد بکه‌ن ، کامیان وشه‌ی عه‌رﮦبی زۆرتره ؟ دیاره که شانامه ، وشه‌ی عه‌رﮦبی که‌متره ، چونکه بابه‌ت و چوار چێوه‌ی شانامه له گه‌ڵ بوستان جیاوازی هه یه . راسته که زۆر بوونی وشه‌کانی عه‌ره‌بی له بوستان تا راده‌یه‌ک دﮦگه ڕێتهوﮦ سه‌ر گۆڕانکاری شێوازی«عێراقی»، به‌ڵام هه‌روا که‌وتم ، بابه‌ته که زوانی شیعر دﮦگۆڕێت ، تازه خودی فیردﮦوسی کاتێک باسی خوا و پیاوچاکانی ئایین دﮦکات ، وشه‌ی عه‌رﮦبی زۆرتر به کار دﮦبات ، جا له‌م روانگایه به کاربردنی وشه‌کانی عه‌رﮦبی له موناجاتنامه‌ی ئه‌رکه‌وازی کاری سروشتیه ، تازه ئه شعاریتری شاعیر به کوردی په‌تی و رﮦسه‌ن وتراوه .
دوای شۆڕش ، شیعری کوردی و فارسی سه‌رهه‌ڵدانی باشیان هه‌بووه . شیعری کوردی ئیلام دوای چه‌ندین ساڵ بێدﮦنگی وﮦکو قه‌قنه‌س له خۆڵه‌مێشی خۆی هه‌ستاوه و ژیانی نوێی دﮦست پێکردوووه . هه‌ر ئه‌و شاعیرانه که شیعری فارسییان دﮦگوت ، وێرای شیعری فارسی ، شیعری کوردیش له کێشه عهروزیهکان ، کێشی جۆراوجۆر ، ناوﮦرۆکی نۆێ و روانگای تازه، خه‌ریکی چاڵاکین. لێرﮦ دا پێویسته ناوی چه‌ند شاعیری کورد بێژم ، وﮦکو : ره‌حمه‌تی وﮦلی محه‌مه‌د ئومیدی، مسته‌فا به‌یگی، فه‌رهاد شامرادیان ، محمه‌د رﮦزا روسته م پوور، حیشمه‌ت مه‌نسووری،دوکتورخالسی،عه‌باسی ئارام،حه‌بیب به‌خشووده ،ناهید محه‌مه‌دی، جهبارکاکائی ،جه‌لیل سه‌فه‌ربه‌یگی، حه یدﮦرعه لی شه فیعی ، حه‌مید یه‌عقووبی ، عه لی رﮦزاخانی، کیومه‌رس مورادی،نیعمه‌ت داودیان،حهسهنفهرهجی،نورمراد رزایی،قودره‌ت مه‌لکی،ههمیالی،ئه‌حمه‌د فه‌تاحی،عه‌لی ئه‌رسه‌لانی،سامان به‌ختیاری ونوردین نوروڵاهی ، حه‌مزه‌ی ئه‌ولاد، گووده‌رز شاتری ،مه‌حمه‌د ره‌زا ره‌شیدی ، و ... .
کهسانیترکه یان من ناویان له بیرم نیه یان شیعریانم نه‌دیوه ، که لێره‌دا داوای لێبوردن دﮦکه م .
به‌ڵێ، من بۆهه‌موو هاووڵاتیانی کورد ئاواتی سه‌رکه‌وتن دﮦخوازم و هیوادارم هاودڵی و هاوزوانی له بیر نه‌به‌ن و بۆ پاراستنی فه‌رهه‌نگ و ئاسه‌واری شارستانیه‌تی چه‌ندین هه‌زار ساڵه‌ی کوردی تێ‌بکۆشن . له بواره جۆراوجۆره‌کان له لای یه‌ک دانیشن و هات و چوێ فه‌رهه‌نگی له هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کان بکه‌ن . پاشان هیوادارم نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانانی کورد، خۆیان له چوارچێوه‌ی یه‌ک زاراوه زیندانی نه‌که‌ن. به هه‌موو زاراوه کوردیه‌کان وﮦک زاراوﮦی خۆیان بنواڕن، له وشه‌کانی جوانی هه‌موو زاراوه‌کان ئیستفاده بکه‌ن چونکو زوانی کوردی، میرات و که‌له‌پووری هه‌موومانه.
به شاعیرانیش پێشنیارده‌که‌م له هه‌موو بوار و ناوه‌ڕوک و فورمی نوێ و به تایبه‌ت نوێخوازی و شیعری زاڕوانه چاڵاکانه هه‌نگاو هه‌ڵگرن.چونکو به‌داخه‌وه ئێسته،کێشه و مه‌سه‌له‌ی به ناوی فارسی وتن له گه‌ل مناڵه‌کان باو بووه. ئێمه ده‌بێ فره‌تر له ئه‌ده‌بی زاڕوانه هه‌نگاوی جیدی ودڵسوزانه هه‌ڵگرین تا بتوانین له‌م لافاو به‌رگری بکه‌ین تا مناڵه‌کانمان فێری زوانی باوک و باپیران بن .چون چینی خومان به هه‌ر شێوه‌یه‌ک زوان وئه‌ده‌بی کوردی فێر بووین،به‌ڵام ده‌بێ روڵهکانمان، به شیری گیان وهونه‌ری جوان په‌روه‌رده بکه‌ین.
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|