اين مقاله را آقاي كرم الله پاليزبان جهت در ج در وبلاگ ارسال كرده است ، با سپاس از ايشان .
منبع : سايت www.kurdishirib.ir (سايت كردي صدا و سيما )
ئیلام بناسین
ئێران یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که ژیارگه‌لێکی زۆری تێدا هه‌ڵکه‌وتووه‌و پارێزگه‌ی ئیلامی ئێستا به هۆی بوون له نێو فه‌لاتی ئێران و ژیاری مزۆپۆتامیا و هه‌روه‌ها بوون له چوارچێوه‌ی زنجیره چیاکانی زاگروس، یه‌ک له ناوه‌نده هه‌ره گرینگه‌کانی ئێران و ته‌نانه‌ت جیهانه که توێژینه‌وه‌ی که‌ونارایی ناسی چه‌ند ساڵه سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه.
سه‌رده‌می پێش مێژوو:
له سه‌رده‌می پێش مێژووه‌وه که ژیانی ئه‌شکه‌وت نشینی و کۆچبه‌ری باو بووه ، ئاسه‌وار و ده‌سکه‌وتگه‌لێکی زۆر له جیهاندا له به‌ر ده‌ست نییه، به‌ڵام ئاکامی هێندێ له توێژینه‌وه کان ئه‌وه ده‌ر ده‌خات که ژیان و ژیار به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌م سه‌رده‌مه‌دا له ناوچه‌ی ئیلام هه‌بووه.
چه‌ندین حه‌شارگه و ژینگه‌ی به‌ردین که مێژینه‌یان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌رده‌می زارزین و به میراتی هه‌زاران ساڵه‌ی ڕاوچیانی سه‌رده‌می به ر د دێنه ئه‌ژمار که له پارێزگه‌ی ئیلام دیتراونه‌ته‌وه و تۆمار کراون که زۆربه‌یان له دۆڵی هه‌لیلان وته‌نگه‌ی قوچعه‌ی و ئه‌رغه‌وان شاری ئیلام دان.
ئه‌م ئاسه‌وارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش به‌ردین که له نیزیک 5/2 ملوێن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تا 12 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، مه‌کۆی ژیانی مرۆڤی سه‌ره‌تایی بووه.
له دۆڵی هه‌لیلان دا که له لایه‌ن لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌رشتی کریستییه‌ن سێن توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر کراوه، ئاسه‌وارگه‌لێکی هه‌ره گرینگ له ژیانی سه‌رده‌می کۆتایی نوێ به‌ردین (هه‌زاره‌ی شه‌شه‌م تا پێنجه‌می پێش له دایک بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح) دیتراوه‌ته‌وه.
سه‌رده‌می شۆڕشی نوێی به‌ردین:
له‌م سه‌رده‌مه دا که کاتی ده‌سپێکرانی ژیانی شارنشینی و کشت و کاڵ و ڕام کردنی مه‌ڕوماڵاته، ئاسه‌وارگه‌لێکی زۆر گرینگ و جۆربه‌جۆر له پارێزگه‌ی ئیلام دا له به‌رده‌ست دایه که به‌رچاوترینیان ته‌پی" عه‌لی که‌ش" له "دێهلۆران" ه.
له‌م ته‌په‌دا ، له ئاکامی توێژینه‌وه و هه‌ڵکه‌ندان و گه‌ڕانی لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رپه‌ره‌ستی پرۆفیسۆر "فرانک هۆل" (1962-1961)، چه‌ندین ئاسه‌واری نژیارڤانی و به‌ردینی هه‌زاره‌ی حه‌وته‌م و شه‌شه‌می پێش له دایک بوونی حه‌زره‌تی مه‌سێح که‌وتۆته ده‌ست که ئاسه‌واره نژیارڤانییه‌کانی ، پیشانده‌ری پێکهاتنی یه‌که‌مین کۆگه‌ی ژیان (گوند وێنه) له جیهاندایه.
سه‌رده‌می مه‌فره‌ق و ئاسن:
ئه م سه‌رده‌مه که هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نه‌ته‌وه‌ی کاس وئیلامییه‌کانه یه‌ک له سه‌رده‌مه ژێرینه‌کانی تێکنۆلۆژی مرۆڤه که کاسییه‌کان وه‌کوو پێشه نگی تێکنۆلۆژی دۆزینه‌وه‌ی مه‌فره‌خ له جیهان دا ناوبانگیان ده‌رکردووه.
له‌م سه‌رده‌مه دا، ئاسه‌واره‌کان وه‌کوو ئامرازگه‌لێکی جۆربه‌جۆر له‌م ئالیاژ و کانزایانه (ئاسن و مه‌فره‌ق) به ته‌کنیکی تایبه‌تی خۆ ساز کراون.
ئاکامی توێژینه‌وه‌کانی لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌ره‌شتی پرۆفیسۆر، واندێبێرگ له سه‌ر گۆڕستانه‌کانی ئیلام به تایبه‌ت وه‌رکه‌بود، چه‌م ژییه، ده‌مگرپڕچینه، به‌ردباڵ و چنارباشی، لاپه‌ڕه‌گه‌لێکی زێڕینی به توێژینه‌وه که‌ونارا ناسییه‌کان به‌خشیوه و پیشان ده‌دات که له‌م سه‌رده‌مه دا پارێزگه‌ی ئیلام ، به‌شێکی گرینگی ژیاری کاسی و ئیلامییه‌کان بووه.
ژیاری ئیلام هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می مه‌فره‌قی کۆن ده‌ست پێ بووه که به‌رچاوترین ئاسه‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه، ته‌پی په‌ته‌ک له موسیان و ته‌پی تیغه‌ن له ده‌ڕه‌شار(سه‌رده‌می ئیلامی ناڤین) و به‌رده‌نووسی "گل گل ملکشاهی" که به خه‌تی بزمارینه ئاشوورییه‌کان له کاتی زاڵ بوون به سه‌ر ئیلام نووسیانه.
دێمێر شیجی که‌وناراناسی فه‌ڕه‌نسی له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ته‌پی " په‌ته‌ک موسیان" هه‌ر هه‌مان شاری ماداکتۆ ، پێته‌ختی ونبووی ئیلامی سه‌رده‌می که‌وناراییه.
سه‌رده‌می ماد وهه‌خامه‌نشی:
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، ئیلام به‌شێک له ژیاری ماد و هه‌خامه‌نشی بووه که به هۆی نزیک بوون به پێته‌خته که‌وناراییه‌کانی شوش و هێگمه‌تانه (هه‌مه‌دان) و بێستون ، خاوه‌ن گرینگایه‌تیه‌کی تایبه‌ت بووه.
له‌م سه‌رده‌مه دا هه‌رچه‌ند ژیاری ئیلام لاواز بووه به‌ڵام نووسین به‌ڕێنووسی ئیلامی له لایه‌ن پادشاکانی هه‌خامه نشی پیشانده‌ری گرنگایه‌تی تایبه‌تی ئه‌م ناوچه وه‌کوو ناوچه‌یه‌کی به‌رچاو بوو ، تا ڕاده‌یه‌ک که زۆربه‌ی به‌رده‌نووسه‌کان له سه‌ره‌تادا به خه‌تی ئیلامی و دواتریش به فارسی که‌ونارایی وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه و نووسراون.
ئیلام وێڕای ئه‌وه‌ی که به‌شێک له‌م ئیمپراتورییه بووه، به‌ڵام هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیی خۆی تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو پاراستووه.
داریوش چه‌ندین جار وتوویه‌تی که گه‌لێ جاران سه‌رهه‌ڵدانی ئیلامییه‌کان سه‌رکوت کردووه.
سه‌رده‌می سلوکی – پارت
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌پێی ده‌ق و نووسراوه که‌وناراییه‌کان ، ئیلام هه‌ر وه‌کوو شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سکۆلارییه‌کاندا بووه که پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئه‌وان و ده‌ست پێ بوونی سه‌رده‌می پارتی "ئه‌شکانی" ئه‌م ناوچه‌یه که‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌شکانییه‌کان.
ئاکامی لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕان و پشکنینه‌کانی ته‌پی (فه‌ڕوخ ئاوا)ی دێهلۆران که له لایه‌ن لێژنه‌یه‌کی جۆربه‌جۆری ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه، پێشان ده‌دات که له‌و سه‌رده‌مه دا ئه‌م ته‌په به‌شێک له ئه‌یاله‌تی "ئه‌لیم" یان ئیلامی نوێ بووه.
ئاسه‌واره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه به شێوه‌ی جێگر بوونی قات و کۆچبه‌ری بووه که زۆرتر له لێواری چه‌م و له نێو ده‌شته‌کاندا پێک هاتوون.
سه‌رده‌می ساسانی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌م سه‌رده‌مه دا، پارێزگه‌ی ئیلام له نێوان تیسفون(به‌غدا) وه‌کوو پێته‌ختی ساسانییه‌کان و ده‌وڵه‌تی شاری شوش و بێستون و فارس دا بووه، خاوه‌ن گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌ت بووه و هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگه‌یه‌ی ئاوه‌دان کردۆته‌وه.
ئه‌م ئاوه‌دان کردنه‌وه سێ به‌شن: بیناکانی نێو رێگا و ڕێگه و پرده که‌ونارایی – شارییه‌کان و قه‌ڵا که‌وناراییه‌کان.
به ناوبانگترینی ئه‌م ئاسه‌وارانه که تاکوو ئێستا پارێزراون بریتین له پردی گاومێشان ، چه‌می نه‌مشت، کوڕ‌و دوێته ، کۆشکی قینفر ، قه‌ڵای شیاخ ، قه‌ڵای سام، شاره مێژوییه‌کانی سیراوان ، سه‌یمه‌ره و ده‌ربه‌ند و قه‌ڵای پشت قه‌ڵا، قه‌ڵای هه‌زاردۆڵ و ئاته‌شگه‌ی موشکان و سیاگوڵ و چوار تاقی ده‌ڕه‌شارو تاقی شیرین وفه‌رهاد.
له‌م سه‌رده‌مه دا پارێزگه‌ی ئیلام به دوو ئه‌یاله‌تی مێهرجانه‌کده‌که له به‌شی ڕۆژهه‌ڵات و به ناوه‌ندی شاری سیروان (شوێنی گوندی سه‌رابکلانی ئێستا)، که ده‌گوترێ کۆشکی ئه‌نووشیروانیش له وێدا بووه، دابه‌ش کراوه. ئه‌م شارانه له شاره گرینگ و پڕ حه‌شیمه‌ت و ئاوه‌دانه‌کانی ئه و سه‌رده‌مه بوون که حه‌شیمه‌تێکی یه‌کجار زۆریان هه‌بووه و به هۆی بوومه له‌رزه تێدا چوون.
ئاسه‌واره‌کانی ته‌نگه‌ی بارامی چوبینه که له ده‌ڕه‌شاردایه هی بارامی چوبینه سه‌رداری ساسانییه‌کاندا به هۆی کودتای دژ به "خه‌سره‌وپه‌رویز" پادشای ساسانی ، ئه‌م پادشایه هه‌ڵات بۆ ڕۆم وپاش ئه‌وه‌ی که په‌یمانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ کچی ئیمپه‌راتۆری ڕۆم به‌ست، سوپایه‌کی کۆ کرده‌وه و هێرشی کرده سه‌ر ئێران و دیسان پاشایه‌تی ئێرانی گرته ده‌ست.
سه‌رده‌می ئیسلامی
له نووسراوه مێژووییه‌کاندا هاتووه که ئیلامییه‌کان بۆ خۆیان ئیمانیان به ئایینی ئیسلام هێنا و ئه‌م پارێزگه‌یه له سه‌رده‌می ئیسلامی‌دا وه‌کوو، به‌شێک له ئه‌یاله‌تی "جیبال" له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌کانی ئیسلام و به ناوه‌ندی کوفه و به‌سره ، ئیداره ده‌کرا – گه‌وره‌ترین شاری ئه‌م سه‌رده‌مه شاری سه‌یمه‌ره (ده‌ڕه‌شار) که له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌وناراناسان دا ئاسه‌وارگه‌لێکی بێ وێنه له نژیارڤانی ، شارسازی و ڕازاندنه‌وه‌ی بینا به تایبه‌ت گه‌چبڕی به نه‌خش ونگاری تایبه‌ت و بێ وێنه و هه‌روه‌ها خه‌تی کوفی له‌م ناوچه‌یه دیتراونه‌ته‌وه.
له پارێزگه‌ی ئیلام تا نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی چواره‌م (ساڵی 334 کۆچی مانگی) ژیانی شارنشێنی زۆر باو بووه که به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی گه‌وره که بووه هۆی کاول بوون و تیا چوونی هه‌موو شاره گه‌وره‌کانی ئه‌م پارێزگه‌یه، شێوه‌ی ژیانی شارنشینی گۆڕدرا به ژیانی کۆچبه‌ری .
له کتێبه‌کانی یاقوت حه‌مه‌وی، ئیبنی ئه‌سیر، حه‌مدوڵڵا موسته‌وفی ، مێژووی ته‌به‌ری و .. به‌م مه‌سه‌له‌یه ئاماژه کراوه و نووسراوه که به هۆی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه ، 20 هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی شاری پڕ حه‌شیمه‌تی سه‌یمه‌ره کوژران و ئه‌م شاره بۆ هه‌میشه چۆڵ کرا.
شوێنی شاری ئیلامی ئێستاش که ئه‌و سه‌رده‌مه (ئه‌له‌رد)ی پێ ده‌گوترا، به هۆی که‌ش و هه‌وای خۆش و نیزیک بوون به شوێنی خه‌لافه‌تی خه‌لیفه عه‌بباسییه‌کان (به‌غدا) یه‌ک له گرینگ‌ترین جێگه‌ی گه‌شت و سه‌یرانه‌کانی ئه‌وان هاتۆته ئه‌ژمار و له کتێبه مێژووییه‌کاندا هاتووه که (المهدی بالله) برای هاروونه‌ڕه‌شید له کاتی ڕاودا له‌و شوێنه دا کوژراوه و باره‌گه که‌ی که به "سه‌ی مه‌ی " به ناوبانگ بووه تا ده‌یه‌ی 50ی کۆچی هه‌تاوی گوڕستانی ئیلام بووه و ئێستاش ئه‌م شوێنه بۆته پارکی منداڵان .
سه‌رده‌می ئیلامی دواتر
ئه‌م سه‌رده‌مه حکومه‌تی ئه‌فشاری و زه‌ندییه‌کان و . . . ده‌گرێته‌وه و ئیلام‌یش به‌شێک له خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بووه.
به‌رچاوترین ئاسه‌واری سه‌رده‌می زه‌ندییه بینای ئیمام زاده عه‌لی ساڵح "خاسه‌لی"یه .
له بیناکانی دیکه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ، باره‌گای ئیمامزاده پیرمحه‌ممه‌د وسه‌ید سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌دی ئابرانان - موعین ساڵح ماژین، سه‌ید ئیبراهیمی زه‌ڕین ئاوایه.
سه‌رده‌می حکوومه‌تی والییه فه‌یلییه‌کان (سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه تا پاله‌وی)پاش ڕووخانی حکوومه‌تی خۆجێیی " مه‌سه‌نویه‌ی کورد" کاتێک که شاوردینان له زنجیره‌ی ئه‌تابه‌کان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه وه ده‌سه‌ڵاتی خۆڕه‌مابادی گرته ده‌ست، حسێن قولی خانی فه‌یلی کرد به والی ناوچه‌ی پشت کو.
ئه‌ویش قه‌سه‌به‌ی " دێ واڵا" ی کردووه به ناوه‌ندی حکوومه‌تی خۆی و ناوی "حسێن ئاوای فه‌یلی" له سه‌ر دانا.
گرینگ‌ترین ئاسه‌واری ئه‌م سه‌رده‌مه ، قه‌ڵاکانی والییه فه‌یلیه‌کانی له ئیلام و ده‌ورووبه‌ری که‌نجاچه‌می مێهرانه.
چه‌ندی قه‌ڵا و قه‌نات و به‌رده‌نووسیش له لایه‌ن والییه فه‌یلییه‌کانه‌وه ساز کراون که به ناوبانگترینیان به‌رده‌نووسی ته‌ختی خان له ساڵح ئاوایه و پیشانده‌ری شێوه‌ی حکومه‌تی والییه‌کانه که کۆچبه‌ری بووه.
به داخه‌وه هێندێ له ئاسه‌واری والییه‌کان له به‌ر به‌ره‌وپێدرانی ژیانی شارنشینی تێدا چوون.
له خاڵه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌ربه‌خۆیی سلسله‌ی میره"حاکمه‌کان"ی خۆجییی ده‌ڕه‌شار بوو که له ناوچه لوڕنشینه‌کانی پارێزگه‌یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆدا بووه و وێرای ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن والی پیشکوه(لوڕستان)وه بڕیاریان وه‌رده‌گرت به‌ڵام باجی به والی پۆشتکوه(فه‌یلی) ده‌دا.
ئه‌م مه‌سه‌له وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی، دابه‌ش کرانی پارێزگه به دووئه‌یاله‌ت له سه‌رده‌می ساسانی- ئیسلامییه. هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتی والییه‌کان له باشووره‌وه تا شوش، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا لوڕستان و له ڕۆژاواوه تا ناوچه‌ی کوت و عیماره له باشوور و تا خانه‌قین و مه‌نده‌لی له باکووری ئێراق بووه.
سه‌رده‌می هاوچه‌رخ:
پینج ساڵ پاش ده‌سه‌ڵات به ده‌سگرتنی ڕه‌زاخان ، ئه‌و سوپای والی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئیلام "غولامڕه‌زا خانی فه‌یلی" وه‌کوو دوایین حاکمی مولوکوته‌وایوفی ئێران تێکشکاندو والی هه‌ڵات بۆ ئێراق وله شاری نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف مایه‌وه.
ئێستا گۆڕی والی له گۆڕستانی نه‌جه‌فی ئه‌شڕه‌ف دایه.
به فه‌رمانی ڕژێمی به‌عس و له پێناو جێ به‌جێ کردنی سیاسه‌تی ته‌عریبی (به‌عه‌ڕه‌ب کردن) کورده فه‌یلییه‌کان ، کێلی سه‌رگۆڕی ئه‌و و کورده‌کانی دیکه که به فارسی یان کوردی له سه‌ریان نووسرا بوو، تێداچوون و به پێی بڕیاری ڕژێمی به‌عس کێلێک له سه‌رگۆڕی هه‌موویان دانرا که به عه‌ڕه‌بی ناونیشانی مردووه‌کانی له سه‌ردا نووسرا بوو.
له ساڵی 1316 ی کۆچی هه‌تاوی وپاش ده‌سه‌ڵات به ده‌ست گرتنی ڕه‌زاخانی پاله‌وی ، پارێزگه‌ی ئیلام بوو به به‌شێک له پارێزگای کرماشان (پارێزگه‌ی په‌نجه‌م) و پاشان له ساڵی 1343 بوو به فه‌رمانداریی گشتی و گوندی حسێن ئاوای فه‌یلیش به پێشنیاری ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگستانی ئێران، ناوی ئیلامی له سه‌ر دانراو له ساڵی 1353 ئه‌م ناوچه‌یه، له کرماشان جیا بووه و بوو به پارێزگه‌ی ئیلام.
ئیل وعه‌شیره‌ته‌کانی پارێزگه‌ی ئیلام:
فره‌چه‌شنی جل و به‌رگ، شێوه زار، ڕێ و ڕه‌سم و . . . له نێو کۆچبه‌ران و ئێل و عه‌شیره ته‌کانی ئه‌م پارێزگه‌یه، بۆته هۆی سه‌رنج ڕاکێش بوونی له بواری گه‌شتیارییه‌وه.
پارێزگه‌ی ئیلام به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ندین ئێل وعه‌شیره‌تی کورد، لوڕ و عه‌ڕه‌ب، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌کی به‌رچاو له بواری فره‌چه‌شنی هۆزییه.
زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م پارێزگه‌یه کوردی شیعه‌ن (نزیک به 98 %).
لوڕه‌کان زۆرتر له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ئیلام و له‌کیش له باکووری ڕۆژهه‌ڵات دان وعه‌ڕه‌به‌کانیش له باشووری ڕۆژاوا زۆرتر ده‌بیندرێن، به‌ڵام کورده‌کان له سه‌رانسه‌ری ئه‌م پارێزگه‌یه ده‌ژین.
زۆربه‌ی دانیشتوانی پارێزگه‌ی ئیلام کوردی فه‌یلین و هه‌موویان شیعه‌ن.
فه‌ره‌یدوون مرادی
پێشڕه‌فت ئلم و زانست، بخوسووس له زه‌مینه‌ێ تكنولوژیێ ئتڵاڕه‌سانی وه ئه‌و جێه ڕه‌سیه‌س ك وه یه‌ی ئشاره‌و یا وه قه‌وڵ كلیك كردن هه‌زاران ته‌شاوی وه ڕۊ دا كریه‌دوه و توانی مالومات له سه‌ر شاخ مار و شیر ملۊچك وه‌ده‌س بارێد. ئی ئێماكانته بایس بییه‌ك ئنسانه‌كان بتوانن خاسترو بدون قه‌ید و شه‌رت ته‌بادول فكر بكه‌ن. ئیسه دۊنیم ك رووژانه ده‌ێان ماڵپه‌ڕ كوردی له‌سه‌ر مه‌ساییڵ جوراجور كریه دوه. دۊر نییه‌ك كردنه‌وه‌ێ تلڤزیون ئاسمانیش وه ئندازه‌ی دروسكردن یه‌ی ماڵپه‌ڕ له‌سه‌ر تووڕ ئینترنت ئاسان و هه‌رزان بوود.
ئه‌ما به‌دبه‌ختانه ئستفاده‌ێ كورده‌كان كرماشان و ئیلام له ئی ئبزارێ هه‌رزان و ئاسانه ئه‌ڕا خزمه‌ت وه زنه‌وه كردن زووان و ئه‌ده‌بیات كوردی خوارنگ، فره كه‌مڕه‌نگه. شاێه‌د یه‌كیك له ده‌لیله‌كانێ بێ‌هویه‌تی بوود. هه‌رچه‌ن هۊچ شكێك له كورد بین، ئی مه‌ردمه نییه، ئه‌ما بێته وه‌جوی ئی مه‌ردمه وه‌زووان كوردی خوارنگ جی پرسیاره؟
ئیسه ك دامه‌رزاندن زووان گه‌شتی كوردی ئستاندارد ها له‌گوڕا، كورده‌كان كرماشان و ئیلام له گوش گاێا خه‌فتنه و هازه‌ر نیه‌ن موشكڵ كوردی خوارنگ باس بكه‌ن، فره‌تر هانه ویر ئستفاده له زووان قه‌لیز فارسی. ئه‌ما شه‌وه‌كی له شوون دروس بین كوردی ئستاندارد، وه‌خێتك كوردی خوارنگ كه‌فێته په‌ڕاوێز، وه‌زووان فارسی ده‌س كه‌نه گله‌یی.
فره له ماڵپه‌ڕه‌كان له كرماشان و ئیلام وه زووان فارسییه، سه‌یر له‌وه‌سه كه هه‌تا وه زووان فارسی له‌سه‌ر زووان كوردی خوارنگ مه‌تڵه و نۊسن. تازه ناویچی نه‌ن خزمه‌ت وه زووان و فه‌رهه‌نگ كوردی خوارنگ... یا ئه‌ڕا ڕاهه‌تكردن وێژدان خوه‌ێان چه‌ن كه‌له‌مه وه كوردی خوارنگ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانیان نۊسن. یا ئه‌وانه‌ێك كوشش كه‌ن وه‌كوردی خوارنگ بنۊسن، وه‌ئندازه‌ی كافی له ئه‌لفبای كوردی خوارنگ ئستفاده‌ناكه‌ن. له‌خواروه‌چه‌ن نموونه‌دۊنین:
دروس / ئشتبا
نۊسان/نیوسان یا نویسان
كووچ (بار كردن)/ كوچ (مانای كه‌م ئندام ده‌ێ).
ئیوه‌ی ئه‌زیز / ايوای ئزیز
ئحترام / احترام
گوزشته/ گذشته
فه‌رهه‌نگی/ فرانگی
ئنسان/ انسان
یه‌كیك له ئشتباكان ئستفاده له واو دوونوقته‌ێ كوردی خوارنگه. تا ئیسه فونتێك نییه ك له واو دوونوقته پشتیوانی بكه‌ی، ئه‌ما وه نموونه به‌رداری و لكاننێ توانیه‌د له‌سه‌ر تووڕ ئینترنت بنۊسیه‌د.
كوردی خوارنگ هه‌ڵگر ئه‌ساڵه‌ت فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، ئایینی كوردایه‌تییه. سپاردنه‌ێ وه‌ده‌س فه‌رامووشی په‌شیمانی له‌شوون دێرێد.په‌س جێ خوه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ئیسه‌وه، ئی موشكله بكه‌فێته وه‌رباس و ڕاوێژ، وه‌گه‌رنه شه‌وه‌كی ئیتر فره دێره.
دو دوبيتي لكي از محمد پيراني
ايلام- آبدانان
نه سيڤ م ده سێ هالي، دڵێ پڕ
دڵێ ئه‌ژ جوور كۊره جوور ئاگر
نه‌وا بێ ده‌نگ بنيشين ئه‌ر ته‌ك م
دڵم ته‌نگه بخوه‌ن موور له‌كي چڕ
♣
خوه‌شم بي ئه‌ر ڤه سةرڤه‌ختم بهاتاي
ئڕا ته‌نيايي بةختم بهاتاي
يه ڤه گيرا نيه رووژ خوه‌شي باێ
ڤه گيره رووژه‌ل سةختم بهاتاێ
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|